زایەڵە - د،نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە بە هەوڵ و هیمەتی هەمووان لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان یەکێتی نیشتمانی کوردستان توانیویەتی دەنگێکی زۆر بەدەستبهێنێت، وەک هەمیشە لەپێش هەموو لایەنە کوردییەکانەوەیە.

وتیشی: ئەم ئەنجامەی ئەمڕۆ یەکێتی بەدەستیهێناوە بەتایبەتی لە کەرکوکی قودسی کوردستان، رۆحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدە قارەمانەکانمان شاد دەکات.

ڕونیشیکردەوە: بەوبۆنەیەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم یەکێتییەکان و کوردستانیان و کاندیدەسەرکەوتووەکان دەکەم، بەبڕوای من بەدەستهێنانی ئەم دەنگە زۆرە لەلایەن یەکێتییەکەمانەوە، سەرکەوتنی کوردە لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.هیوادارم لە رێگەی ئەم دەنگانەوە کورد و بەتایبەتر یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێتەوە، بۆ ئەوەی خزمەتی هاوڵاتیانمان بکات.

کامەران کەریم