زایەڵە - بەپێی خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئەمڕۆ سێشەممە 19-12-2023 مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانەسروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەشدەكرێت.

هاوكات: مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.

سبەی چوارشەممە 20-12-2023 مووچەی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ڕۆشنبیری و لاوان، كارەبا، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەكرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت، لە کاتێکدا تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەر سێ مانگەکانی ( تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم) بە نادیاری ماوەتەوە.

کامەران کەریم