زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت .
ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی وورد، لەڕۆژی ٢٠٢٣/١٢/٩ هێزەکانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور لەناحیەی ( بیارە ) لەکاتی هەڵکەندنی ناوچەیەکی شوێنەواریدا ( چوار ) تۆمەتبار دەستگیردەکەن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر (١٢) پارچە شوێنەوار و یەک ئامێری پشکنینی ناوچەی شوێنەواری و چەکێکی بێ مۆڵەتدا.
لەچوارچێوەی کار و چالاکییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو کارێکی نایاسایی، هێزەکانمان بەهاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان بۆ زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و ڕووبەڕووبونەوەی تۆمەتباران و جێبەجێکردنی یاسا لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٤)ی وشوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
کامەران کەریم