زایەڵە - شەوی یەڵدا لە سلێمانی بەرز راگیرا .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی  ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠-١٢-٢٠٢٣، بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەهاوبەشی سەرای زەردەشتیانی كوردستان شەوی یەڵدا یان بەرزڕاگرت بە سازکردنی فێستیڤاڵی پێكەوەژیان لەو شەوەدا لە هۆڵی ڕۆشنبیری.

ڕونیشکراوەتەوە: لە فێستیڤاڵەكەدا کە بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و پەیڕەوانی زەردەشتی بەڕێوەچوو،  وێڕای ئاهەنگ و هەڵپەرکێی کوردی و چەندین چالاكی كلتوری و هونەری، لە وتەیەکدا د. موحسین ئەدیب پیرۆزبایی ئەو شەوەی لە ئامادەبووان کرد، بەتایبەت کە شەوی یەڵدا وەکو درێژترین شەوی زستان پیرۆزیی خۆی هەیە لای نەتەوەی کورد هەر لە دێرزەمانەوە و وەکو جەژن و دابونەریتێکی پیرۆز لێی دەڕوانرێ.

کامەران کەریم