زایەڵە - سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند: لەدوای سەری ساڵەوە دانەوەی قیستەکانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەلایەن هاوڵاتییانەوە دەکرێت بە دیناری عێراقی.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: پێشنیاری ئەوەمانکردووە کە کارئاسانی بۆ خەڵك بکرێت لە دانەوەی ئەو قەرزانەی لەسەریانە بەوەی ئاسانکاریی بکرێت بە نرخێکی نزیک لە دۆلار بە دیناری عێراقی، بەڵام خۆتان دەزانن نرخی دۆلار لە بازاڕ و لە بانکی ناوەندی جیاوازیان بە رێژەی %20 هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد:جیاوازی نرخی دۆلار، کاریگەری لەسەر وەبەرهێنەرانیش دروستکردووە، بۆیە تا ئێستا ناچارماننەکردوون پێدانەوەی قەرزەکان بکەنە دینار.
ئاشکراشیکرد: لەدوای سەری ساڵەوە لەگەڵ عێراق ئەو کێشانە چارەسەدەکرێن و دەبێتە دینار.
کامەران کەریم