زایەڵە ـــ گوڤارێکی بەڕازیلی باسی لە شۆکی گەورە بۆ تیپی نیشتمانی بەڕازیل کردووە لە پێشبڕکێیەکانی کۆپای ئەمریکا 2024.

 "نەیمار، کۆپا ئەمریکای 2024ی لەدەست داوە" ئەوە سەردێڕی ئەمڕۆی گوڤاری گلوبولی بەڕازیل بوو، کە هەواڵی لە دواین دۆخی تەندرووستی نەیمار کەپیتانی تیپی نیشتمانی بەڕازیل و ئەستێرەی ئەلهیلال داوە.

پزیشکی نەیمار دەڵێت هێشتاکوو باس کردن لەسەر گەڕانەوەی نەیمار بۆ گۆڕەپانی یاری و کێبەرکێ، زۆر زووە.

کەپیتانی تیپی نیشتمانی بەڕازیل بە مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆوە لەگەڵ ئەلهیلالی عەرەبستان ڕێککەوت و ئێستا وەکوو 5 یاریزانی پڕداهاتی جیهان دێتە ئەژمار.

پێشبڕکێیەکانی کۆپا ئەمریکای 2024 بڕیارە لە بەرواری 31ی جۆزەردانی 1403 بە میوانداری ئەمریکا بەڕێوە بچێت.

کەژاڵ حەمیدی