زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەمواری یاسای بودجە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی لایەنەكان بە دەرئەنجامی هەڵبژاردن و گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنە خۆجییەكان،هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێوە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی  راگەیاند پێشتر بڕیاربوو دوای هەڵبژاردنەكان هەنگاوەكانی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی لایەنەكان بە دەرئەنجامی هەڵبژاردن كە بۆ چەند لایەنێك دەرئەنجامەكە چاوەرواننەكراوبوو و دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانیش دانوستانی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی خۆجییەكان دەستپێدەكات و لایەنە عێراقییەكان سەرقاڵی ئەودەبن ئەوەش وادەكات هەمواری یاسای بودجە بكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێوە.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە: یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی چارەسەردەبێت.

کامەران کەریم