زایەڵە - شێرکۆ حەمەئەمین وتی: تائێستادەسەڵاتی بنەماڵەیی چەکداری کوردی و کابینەی فاشیلی نۆیەم هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆچارەسەرکردن و جێبەجێکردنی لانی کەمی داواکارییەکانی مامۆستایان نەناوە.
د، شێرکۆ حەمەئەمین مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ١٠٠ ڕۆژەساڵی نوێی خوێندنی٢٠٢٣-٢٠٢٤دەستیپێکردووە و دەبوو دەرگای دامەزراوەکانی وەزارەتی پەروەردە٫ لەسەرجەم هەرێمدا بکرانایەوە،بەڵام تائێستا تەنیا لە هەردوو پارێزگای هەولێرودهۆک وئیدارەکانی سۆران وزاخۆدەوامدەکرێت،هەرچی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەسەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای کۆیەیە دەوام ناکرێت وبایکۆتە.
ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەلەباشرین باردا ساڵی خوێندن ١٨٦ ڕۆژە، ئێستا ١٠٠ ڕۆژی ڕۆشتووە،بەم پێیە٨٦ ڕۆژ،واتە نیوەکەمتری ماوە،لەو ماوەیەش بەشێکی زۆری پشووەکانی مانگی ئازاروجەژنی نەوروزە.
وتیشی: تائێستادەسەڵاتی بنەماڵەیی چەکداری کوردی و کابینەی فاشیلی نۆیەم،لە چەند لێدوانێکی خاڵی لە بەرپرسیارێتی و هەندێک،جارشێوەپشتگیری بەردەوامی بایکۆت وەک (پشتیوانی داوای مامۆستایانین،مامۆستایان دەتوانن دەوامبکەن،بەڵام شێوازی داواکردنی مافەکانیان بگۆڕن...) هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆچارەسەرکردن و جێبەجێکردنی لانی کەمی داواکارییەکانی مامۆستایان کە مافی، خۆیانەوستەمیان لێدەکرێت نەناوە،لەتازەترین هەڵوێستیشدا دەڵێن(موچەلەئەستۆی حکومەتی بەغدایە)واتەبەئاشکرا دەڵێت(دوکانی بەکروچوارقاڵب سابون)ئێمەهەربەمجۆرە،موچەدەدەین و بەردەوامدەبین.ئەمەش دەرخەری ئەوڕاستییەدرەوشاوەی سیمای دەسەڵاتی کوردییە،کەخاڵییەلەئەخلاقی سیاسی وبەرپرسیارێتی هەڵناگرێت وچەتەیی ڕەفتاردەکات،هەربەڕاستی ئەوانەی لەحکومەتدان تۆبڵێی کەسیان منداڵیان لەخوێندنگای حکومی بێت ئەگەر وایەهەرلەبەرمنداڵەکانی خۆیان هەڵوێستێک کارێکی جدی بۆشتێک ناکەن کەهیچ ناکەن دەبێت لەکەرتی ناحکومی بن و هیچ کێشەیان نەبێت و خەڵکیش کێشەی خۆیانە چۆن چارەسەری دەکەن،کەدەسەڵات و حکومەتێک بەمجۆرە چەتەییەبێت و هیچ سیمایەکی مەدەنی نەبێت،ئەستەمەئەمشێوازەی ئێستای بایکۆت کەڵک وسوودێکی هەبێت،من ئەم قسەیەم سەرەتای بایکۆت کردوپێشمەرجەکانی سەرکەوتنی خەباتەکەم دیاریکردوهەربەوجۆرەش دەرچوو،لەڕاستیدا خەباتی مەدەنی لەدەسەڵاتێکی مەدەنی وخاوەن ئەخلاقی سیاسیدا بەرهەمداردەبێت،یان دەبێت بەهێزترین ئەڵقەی خەباتی مەدەنی هەڵبژێریت،کەبەردەوامی،سەرتاسەری و ڕاگرتنی هەموو جوڵەیەکە،بەپێچەوانەوبەمشێوازەی ئێستا ئەنجامەکەی لەمەباشرنابێتڕ ەنگەدواجاریش کابینەی فاشیلی سێ قۆڵی(پارتی،یەکێتی،گۆڕان)بڵێن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆوەرزی یەکەمیش ئەژماردەکرێت وبەجۆرەش سەرکەوتووبووین کەتوانیمان ئەمساڵی خوێندن لەفەوتان ڕزگاربکەین،ئەمەش وەک دەستکەوت بۆخۆی حسابدەکات.
ڕونیشیکردەوە: باچاوەڕێبین بزانین،دەسەڵاتی چەتەیی و کابینەی فاشیل دوای ١٠٠ڕۆژو لەساڵی نوێدابەهەمان ڕیتم ونابەرپرسیارێتییەوەبەردەوامدبن وبەلۆجیکی(چ دەکەن بکەن)بەردەوامدەبن،یان بۆیەکجاریش بێت وەک دەسەڵاتی بەرپرسیاروحکومەت مامەڵەدەکەن و داواکاری مامۆستایان و موچەخۆران جێبەجێدەکەن.
کامەران کەریم