زایەڵە ـــ فیفا ئەمڕۆ (یەکشەمە) بە پێی ڕاپۆرتێک هەواڵی لە یارمەتی چەن ملیۆن دۆلاری خۆی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران و ئەندامانی دیکە داوە.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی فیفا، بەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران لە پڕۆژەی"فورڤارد" بۆ یارمەتیدانی فیدراسیۆنەکانی ئەندام، 9.9 ملیۆن دۆلار بەرانبەر بە 500 ملیارد تمەن بووە.
بەو یارمەتی فیفاوە بۆ فیدراسیۆنەکانی ئێران لە ماوەی 4 ساڵدا دەکرێت 2 یاریگای تازەباو وەکوو ستادیۆمی ئیمام ڕەزای شاری مەشهەد بە تێچووی 200 ملیارد تمەنی چێ بکرێت.
فیفا بە گشتی 2.79 ملیارد دۆلار لەو پڕۆژەیەدا سەرمایەگوزاری کردووە کە 20لەسەدی دەدرێتە کونفیدراسیۆنەکان و 80لەسەدیشی ئەدرێتە فیدراسیۆنەکان (211فیدراسیۆن)
فیفا هەموو ساڵێک یارمەتی فیدراسێۆنەکانی ئەندام ئەدات تا بەو یارمەتیانەو بنەما و بنەڕەتی بینا وەرزشیەکانی خۆیان بەهێزتر بکەن و ئەو بنکەیە هەروەها لە کاتی کڕۆنادا 150 ملیۆن دۆلاری تایبەت دابوو بە ئەندامانی خۆی کە بەشی ئێران لەو کاتەدا نزیک بە نیم ملیۆن دۆلار(25 ملیارد تمەن)بوو.
کەژاڵ حەمیدی