زایەڵە - نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ئاماری ١ سالی رابردووی نەخۆشخانەکە رادەگەینێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیایی لەهەڵەبجە کەوێنەیەکی بۆزایەڵەی نێردراوە هاتووە: نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەمیشە ماندوونەناسانە لە خزمەتی هاولاتیان و بەرکەوتواندا کاری کردووە سەرجەم کارمەندان دلسۆزانە کارەکانیان بۆ هاولاتیانی ئازیز ئەنجام داوە تاوەک و تەندرووست باشبن .
لە ئێستادا ئاماری ١ ساڵی رابرددوی نەخۆشخانەکەمان بەم جۆرە دەخەینە روو:
بەشی پێشوازی : ٣٧٨١ نەخۆش
بەشی چارەسەری سرووشتی: ٢١٧٥ نەخۆش
بەشی پشکنینی چاو: ١٠٩٤ نەخۆش
بەشی تاقیگە: ٥٣٧٣ نەخۆش
بەشی ئیکۆ : ٩٠٧ نەخۆش
بەشی دەرمانخانە: ٦٣١٨ نەخۆش
بەشی نەشتەرگەری بەیانیان: ١٧٠٠ نەشتەرگەری
بەشی نەشتەرگەری ئێواران: ٥١٩ نەشتەرگەری
بەشی قاوش: ٢٢١٩نەخۆش
بەشی چارەسەری دەروونی: ١٢٧٢ نەخۆش
کامەران کەریم