زایەڵە - به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی كۆیه ڕایگه‌یاند: بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاو له پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه لێكترازان، به‌هۆیه‌وه دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیراوه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی كۆیه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاو له پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد - كۆیه بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه به قه‌باره 12 ئینج له شه‌قامی 40 مه‌تری لێكترازان.
ئەوەشی خستەڕوو: له ئێستادا دابه‌شكردنی ئاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری كۆیه به ناچاری وه‌ستێنراوه، تیمه‌كانی چاكسازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه و تیمی پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی چاکكردن، دانانه‌وه و به‌ستنەوەی بۆرییه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکرد: هه‌ر كاتێك كاری چاككردنه‌وه‌كه ته‌واو بوو ده‌ستده‌كرێته‌وه به دابه‌شكردنی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ماڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ی ئاویانه.
کامەران کەریم