زایەڵە - وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە شێخان بە چەقۆ کوژراوهو هۆكارهكهی "خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە."
موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، نزیک كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئهمڕۆ دووشهممه بەهۆی شەڕێکەوە لە گوندی شێخ مەلوان-ی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک مێردمنداڵێک بە ناوی "ئەحمەد دەروێش" لەلایەن کەسێکی دیکەی گوندەکەیەوە بە ناوی (و. ت. ز) بە چەقۆ کوژراوه.
وتیشی: دەستبەجێ پۆلیسی قەزای شێخان گەیشتوونەتە شوێنی تاوانەکە و توانییان بکوژەکە دەستگیر بکەن و بەپێی مادەی 406 لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و وهك هێمن سلێمان وتویهتی: "تاوانەکە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روویداوە."