زایەڵە ـــ گروپی شاخەوانی قەرەچوغ لە کەشێکی سارد وباراناوی و لە یەکەم ڕۆژەکانی وەرزی زستان دووبارە ڕوویان لەدەڤەرە جوانەکەی ئاکرێ کردەوە بە بەژداری 9 کۆڕی شاخەوانی دیکە.
ڕاگەیاندنی کۆڕی شاخەوانی قەرەچوغ: لە یەکەم ڕۆژەکانی وەرزیش زستان و لە کەش و هەوایەکی زۆر سارد و باراناویدا و لەگەڵ ئەندامانی 9 گرووپی شاخەوانی دیکە دیسان ڕوومان کردە دەڤەرە جوانەکەی ئاکرێ و لەویشەوە بۆ (گوندی شوش) و بەرەو ( کەلها شوشێ ) کە قەڵایەکی زۆر کۆنی شوێنەواریە کە لەلاین (اسماعیل پاشا ) دواین پادشای میرنشینی بادینان کرابووە پایتەختی میرنشینی بادینان وهەروەها گەلی شوینەواری تری زۆر سەرنج ڕاکێش لە ناوبوو و بە کۆنترین شوینەواری ئەم ناوچەیە دادەندرێت. و هەروەها کاری دانانی تابلوی کەلها شوشێ لەسەر لووتکەوە تەواو کرا.
گروپانی بەشداربوو:
۱-گروپی شاخەوانی قەرەچوغ
۲- گروپی شاخەوانی بەردەڕەش
۳- گروپی شاخەوانی باواجی کۆیی
٤- گروپێ چیاڤانێ بێرات
٥- گروپێ چیاڤانێن بجیل
٦- گرۆپێ چياڤانێن ئاکرێ
۷-گروپی شاخەوانی ناوداران
۸- گروپی شاخەوانی عاشقانی شاخ
۹- گروپی شاخەوانی ئاوەگرد
وسوپاس بۆ خودای گەورە کۆتایمان بەگەشتەکە هێناو گەڕاینەوە شەکرە شار.