زایەڵە - ساڵی رابردوو لە هەرێم (120 هەزار) ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون.
بەپێی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2022)دا تایبەت بە ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکانی کەرتی تایبەت، کۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێم (120 هەزار و 143) ئۆتۆمبێل بوونە، کە (102 هەزار و 690) یان بە ڕێژەی (85.5%) ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر بە هەردوو جۆری(تایبەت و کرێ)وە و (17 هەزار و 453) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (14.5%) بارهەڵگر بوونە.
لەسەر ئاستی پارێزگاکان، ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، لە پارێزگای هەولێر (81 هەزار و 22) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (67%)، لە پارێزگای سلێمانی (27 هەزار و 463) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (23%) و لە پارێزگای دهۆک (11 هەزار و 658) ئۆتۆمبێل بە رێژەی (10%) تۆمار کراون.
لە کۆی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان (114 هەزار و 590) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (95.4%)ی بە بەنزین و (5 هەزار و 509) ئۆتۆمبێلیان بە رێژەی (4.6%) بە دیزڵ و تەنها (44) ئۆتۆمبێلیان بە غاز و کارەبا کاردەکەن.
کامەران کەریم