زایەڵە - بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە گوندی توتەقەڵ لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زایەڵە کەوتووە: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دووجار سنوورەکەی بۆردومانکردووە و پێدەچێت زیانی گیانیشی بەدواوە بووبێت.
ساڵی رابردووش هەمان سنوور لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا.
کامەران کەریم