زایەڵە ـــ یانەی ئینتێر بۆ گواستنەوەی مێهدی تارێمی لە هاویندا هەنگاوێکی گەورەی هەڵگرتووە و بڕیاری داوە بە شێوازی جیدی لەمەڕ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئێرانیە بۆ دەستەی Aی ئیتالی چی جێبەجێکاریە ئەنجامی بدات.
ماڵپەڕی ئێف سی ئینتێر نیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە کە یانەی نراتزوری هەنگاوێکی گەورەی لەمەڕ گواستنەوەی هێرشبەری ئێرانی و یاریزانی ئێستاکەی پۆرتۆ هەڵگرتووە و دەیەوێت تا هاوینی 2024دا تارێمی بکڕێت.
ئەو میدیا نزیک لە یانەی ئیتالیە نوسیویەتی کە ئینتێر هیچ پەلەی نیە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و لەسەر تاقەت و سەبووری دەیەوێت تارێمی بە گرێبەستێکی 3 ساڵەوە و بە مووچەی ساڵانە 3.5 ملیۆن یۆرۆوە تارێمی بگوازرێتەوە.
هەروەها نراتزوری مەیلی لەسەر ئەوەیە تا داهاتێکی باشیش دابین بکات بۆ بەرپرسی بەرنامەکانی تارێمی تاکوو ئەو یاریزانە لە جیاتی ڕوێشتن بۆ تیپە ساماندارەکانی سعوودی بڕوات بۆ دەستەی Aی ئیتالی.
کەژاڵ حەمیدی