زایەڵە - بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق، دەستگیرکردنی 4 تیرۆرست ڕادەگەیەنێت
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکە، لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیرکردنی لە یاسادەرچووان و تیرۆرستان، پاش دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە بوونی ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو کە تێوەگلابوون لە ژمارەیەکی زۆر کاری تیرۆرستی و بازرگانی بە مرۆڤەوە، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی، توانرا 4 کەس لەو داواکراوانە دەستگیربکرێن.
ئەو کەسانە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بوون و لە دیارترین ئەو کارە تیرۆرستیانەی بەشداربوون تێیدا بریتین لە (هێرشکردنە سەر بنکەی سپایکەر، ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، تەقینەوە لە بەغداد) سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون و ڕێکاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.
کامەران کەریم