زایەڵە - بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەهەر دوو منداڵ یەکێکیان رووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی، زارەکی، سێکسی یاخود سۆزداری بووەنەتەوە.

سابین راکاتومالالا، بەرپرسی یەکەی رێگریکردنی توندوتیژی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: رێژەکە قبووڵ نەکراوە کە 50% ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ 17 ساڵاندایە، رووبەڕووی ئەم توندوتیژییانە دەبنەوە و کاریگەریی جەستەیی و دەروونی لەسەر منداڵەکان دروستدەکات. 

توندوتیژی بەدرێژایی تەمەن هۆکارە بۆتووشبوونی ئەم منداڵانە بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و مەترسی فێربوونی رەفتارەکانی وەک جگەرەکێشان و ئەنجامدانی کاری نایاسایی زیاترە.

کامەران کەریم