زایەڵە - دوای ئەوەی گروپی توندڕەوی داعش دەستی بەکارە تیرۆریستەکانی کردو هەندێک ناوچەی داگیرکرد، لەپێناو سەلامەتی گیانیان هاوڵاتیانی سڤیل زێدی خۆیان بەجێهێشت و ئاوارەی هەرێمی کوردستان بون، هەربۆئەو مەبەستە چەند کەمپێکیان بۆکرایەوە.
دەزگای میدیایی زایەڵە بەدواداچونی ئەنجامدا بۆژمارەی ئەوکەمپانەی لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆئەو ئاوارانە کرایەوە و کەنزیکەی پێنج کەمپ کرانەوە، لەئێستادا تەنها یەک کەمپ ماوە کەئاوارەی تێدا نیشتەجێیە و چوارکەمپەکەی دیکە چۆڵ کراون و ئاوارەکان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
دابان محمد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتی سەربەپارێزگای لەلێدوانێکی تایبەتدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەسنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک کەمپ کرایەوە بۆ ئاوارەکانی شەنگال و ناوەڕاستی عێراق کەبریتی بوون لە کەمپی ئاوارەکانی عەربەت، کەمپی ئاشتی لەعەربەت، کەمپی ئاوارەکانی سورداش لەسورداش،کەمپی ئاوارەکانی بەرزنجە لەناحیەی بەرزنجە،ئەم ئاوارانە بەهۆی شەڕی داعشەوە لەزێدی خۆیان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
وتیشی: لەئێستاداتەنها کەمپی ئاشتی لەعەربەت ماوە،نزیکەی 1862 خێزان لەکەمپی ئاشتین کە ژمارەیان 8 هەزار و 929 کەسن،لەئێستادا بارودۆخی ئەوئاوارانە خراپ نین،سەرجەم خزمەتگوزاریەکانیان بۆدابین کراوەو کێشەیان نیە،ڕێکخراوەکانی UN ولەگەڵ ڕێکخراوی دیکەی خێرخوازی ناوخۆی و دەرەکی هاوکاری ئەو ئاوارانە دەکات.
ڕونیشیکردەوە: وڵاتی عێراق هاوکاری ئەو ئاوارانە دەکات،بەڵام بەپێی پێویست نیە،حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبەرنامەی نیەلەڕابردوو بۆ ئایندەش کەبەزۆر ئەو ئاوارانە بنێرێتەوە بۆزێدی خۆیان،بەحوکمی ئەوەی ئێمەش گەلێکی دایم لەئاوارەیی و دەربەدەری ژیاوین.
هێمای بەوەشکرد: بەگشتی لەبەرنامەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دانیە بەزۆر ئەو ئاوارانە بنێرێتەوە،نازانین بۆ داهاتوش چی ڕوو ئەدات،وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و حکومەتی عێراق زۆر کار لەسەر ئەوە دەکەن کەبەزۆرئەو ئاوارانە بنێرنەوە،بەڵام حکومەتی هەرێم ڕازی نابێت.
بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت ئەوەشی خستەڕوو: لەدوای سەری ساڵەوە ئەو بڕە پاداشت و هاوکاریە ی کەبۆهەر خێزانێک لە 3 ملیۆن دینارەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ 5 ملیۆن دینار لەگەڵ کەلوپەل و پێداویستی ناوماڵ.
باسی لەوەشکرد: بەشێک لەو ئاوارانە هەر حەز ناکەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان،بەشێکی دیکەیان حەزدەکەن دوبنەبن .
کامەران کەریم