زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت: پێشنیازكراوە چەند ماددەیەكی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیادبكرێت و دەشڵێت:  ئەو پێشنیازە دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت و بودجەی بۆ تەرخانبكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا  رایگەیاند:  ئەمساڵ 10 بەشەخۆراك و ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەشەخۆراك دابەشكراوە و لە ساڵێكدا 10 بەشەخۆراك و ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند:  پێشنیازكراوە چەند ماددەیەكی نوێ بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیادبكرێت كە بریتین لە (شیر،پەنیر و ئاردی سفر) بۆ ئەوەش دەبێت بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و رەزامەندی لەسەر بدات و بودجەی پێویستی بۆ تەرخانبكرێت و دواتر ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت و ئەگەر رەزامەندی لەسەر درا كاری پێدەكرێت.

کامەران کەریم