زایەڵە ـــ  ڕێکخراوەی شاخەوانی سروشتی کوردستان کۆتاگەشتی ئەوساڵی بۆسەر چیا سەرکەشەکەی پیرەمەگروون ئەنجامدا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوەی شاخەوانی سروشتی کوردستان، هەینی بەرواری (٢٩/١٢/٢٠٢٣)کۆتاگەشتی شاخەوانی ساڵی (٢٠٢٣) لە لایەن ڕێکخراوەی شاخەوانی سروشتی کوردستان بۆ سەر چیاسەرکەشەکەی پیرەمەگرون وەکوو دواگەشتی ئەو کۆڕە لە ئەوساڵدا بە ئەنجام و کۆتایی گەیشت.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە؛ ڕێکخراوەکەمان (ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان )تۆمارکرا بە بەشداری بەشێک لەئەندامانی چالاکی ڕێکخراوەکەمان لە نێو جوانی دیمەنی سەرتاپا داپۆشراو بە فری ئەوسال و شادبوینەوە بەو چیامەزنە کە هەمیشە جێگەی سەرنج و جوانیە و  کانی دەڤەرەکەمانە.
لەدرێژەدا هاتووە: هەر لەم گەشتەدا، چاومان کەوت بە چەند گروپێکی شاخەوانی کە لە شارە جیاوازەکانەوە هاتبونە ئەم چیایەوە لە هەمووی گرنگتر چاومان کەوت بە کاک میرانی حاجی صالح کە جوان ترین کاری دەکرد بۆ چیای پیرمەگرون بۆ دانانی ڕەهێڵەیەکی ئاسنین بۆسەرکەوتن بەسەر چیاکەدا ئەمە جوانترین کارە لە مێژووی شاخەکەدا کە بۆی دەکرێت.