زایەڵە - بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیداڕایگەیاند: ئەمساڵ (٢١ ھەزار) کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە کۆچییان کردووە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.
وتیشی: لهم ژمارهیه (٣٧) کەسیان لەرێگەی کۆچ گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریش لەسنوری بیلاروسیاو چەند وڵاتێکی تر لە زینداندان.
باسی لەوەشکرد: لهكۆی ئهو (٢١ ھەزار) کەسهی ئهمساڵ كۆچیان كردووه بۆ ئهوروپا، (3 ھەزارو ٤٠٠) کەسیان خەڵکی سنوری ئیدارهی راپەرین بوون.
کامەران کەریم