زایەڵە - ئاگر لە نهۆمی سەرەوەی پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری نەورۆز لە سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنین.
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە شوقەیەكی نهۆمی 12ی یەكێك لە باڵەخانەكانی شاری نەورۆز لە سلێمانی كەوتەوە و، دوابەدوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەستپێكرد.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لەئێستادا تیمەكانیان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.
وتیشی: دوابەدوای كۆنتڕۆڵكردنی، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی دەكەن و ئەنجامەكان بڵاودەكەنەوە.
کامەران کەریم