زایەڵە - فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامی هۆشداری‌ دا به‌ ئه‌مریكا له‌ " ره‌فتاره‌ ناعه‌قڵانییه‌كانی‌" له‌ عێراق و رایگه‌یاند كه‌ "ده‌بێته‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ موقاوه‌مه‌ی عیراقی به‌ شێوازی جیاواز وه‌ڵامیان بداته‌وه‌."

لیوا ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرام له‌ وتارێكدا كه‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ وڵات بڵاویكرده‌وه‌، وتی‌: "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربه‌خۆیانه‌ بڕیارده‌ده‌ن و فه‌رمان له‌ هیچ لایه‌نێك وه‌رناگرن".

لیوا قائانی‌ هۆشدای‌ دا به‌ ئه‌مریكا و وتی‌: "گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ره‌فتاره‌ ناعه‌قڵانییه‌كانتان له‌ عێراق، ئه‌وا مقاوه‌مه‌ی عێراقی به‌ شێوازێكی جیاواز وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌".
وتیشی‌: "قه‌واره‌ی زایۆنی و له‌ پشتییه‌وه‌ ئه‌مریكا شكستیان هێنا له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌ غه‌ززه‌".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ ئه‌مریكا وا تێنه‌گات كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ی ئێستا ئه‌نجامده‌درێن له‌ لیسته‌كه‌یدا نانووسرێت و له‌واده‌ی‌ گونجاودا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێت".

لیوا ئیسماعیل قائانی راشیگه‌یاند كه‌ "ره‌زا موسه‌وی راوێژكاری سه‌ربازی سوپای‌ پاسداران ده‌كوژن، چونكه‌ نه‌تانتوانی له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ربازی غه‌ززه‌ هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست بێنن، ناشتوانن ئێران بخه‌نه‌ داوتانه‌وه‌".