زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە کۆتاگەشتەکانی ئەوساڵیدا، لەقەزای ئاکرێ لەگوندی شۆشێ گەشت و گەڕانێکی خێزانی ئەنجامداوە.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: کاتژمێر 9ی بەیانی دەستمان بەشاخ ڕەوی کرد
بە بەژداری (40)ئەندام کە لە هەردوو ڕەگەز پێکهاتبوو.
بەهاوکاری و ڕێبەری گرۆپێ چياڤانێن ئاکرێ لێرەوە سوپاس و پێزانینمان بۆ برایانی ئاکری ئاراستە دەکەین کە لەگەڵمان ماندوو بوون و ئەزیەتیان کێشا.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژیدا: خواردنی نیوەڕۆ لەلای لۆگۆی شۆشێ کرا کە شوێنێکی زۆر دڵگیر و خوش بوو و دوایی سەردانی شوێنەوارەکانمان کرد لەقەڵایەکە
زۆر سوپاس بۆ خودای باڵا دەست کە هەموو ئەندامەکان بەسەلامەتی گەشتەکەیان بەئەنجام دا و گەڕانەوە خاڵی دەست پێک.
سەرپەرشتیاری گەشت
یوسف کوڕکۆ
پێشڕەوی گەشت
کاروان مجید
پاشڕەوی گەشت
اسماعیل کۆرکۆ
وێنەگری گەشت
کاک ئاراس
کاک سالم