زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەر بە زایەڵەی ڕاگەیاند: ئاراستە رۆژئاواييەكەى عه‌وله‌مه هه‌موو به‌ها باڵا و ره‌وشته مرۆییه‌كانی فرۆشتووه به‌كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای بازرگانی و ئابووری زەبەلاحى دنياخۆر.
وتیشی: ئامانجى ئه‌م كۆمپانیایانه و ئه‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ته‌نها قازانج و سه‌رمایه‌یه، هه‌رچه‌ند ئەم ئاراستەيە له‌پشتی كۆمه‌ڵێك دروشم و به‌های بێ ناوه‌رۆكی بریقه‌داردا خۆی حه‌شار داوه، له‌وانه ئازادی و دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌مانه جگه له‌ده‌مامكی سه‌ر رواڵه‌تێكی چاوچنۆك و دابڕاو له‌هه‌موو به‌هایه‌كی راسته‌قینه‌ی مرۆیی شتێكی‌تر نین.
ناوبراو وتیشی: ئەم جۆرە لەبەرژەوەندخوازی بێ سنوور مرۆڤایەتی بەرەو کارەساتی گەورە و ترسناک دەبات کە لەکۆتاییدا هەموو خۆشی و بەخششەکانی زانست و تەکنەلۆژیا دەگۆڕێ بەناخۆشی و بەڵاو کاولکاری بەربڵاوی گەورە بەمۆرکی گۆڵەباڵ و نادیدەگرتنی سنوورەکان، چونکە سەردەمی گەمارۆدانی جەنگەکان لەپانتاییەکی دیاریکراودا بەسەرچووەو عەولەمە دنیای خستووەتە سەر لەپی دەستی عیفریتێکی نەفرەتلێکراو.
کامەران کەریم