زایەڵە - بەغداد بە توندی وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو قسانە کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسیی دەبێت.
ڕاگەیەندراوی وتەبێژی حکومەتی عێراق:
حکومەتی فیدراڵی سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە چەندین تۆمەتی ناڕاستەقینە و بێ بەرپرسیارێتی لەخۆگرتووە و چەندین زانیاری چەواشەکارانە و درۆی تێدایە، بەتایبەتی بانگەشەی برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێم بە لەبیرکردنی ئامارە فەرمییەکان بۆ دابینکردنی دارایی بە دانپێدانانی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەوەی بڵاوکراوەتەوە نوێنەرایەتی پێشوەختەیەکی بێ پاساو دەکات بەرانبەر بە دەسەڵاتە دەستوورییەکان و بەرپرسیارێتییە تایبەتییەکانی لە پاراستنی سەروەری وڵات. و جەخەت لەوە دەکەینەوە کە پەلەکردن لە دەرکردنی بڕیارەکان و دەربڕینی لێدوانی ناڕاست دەبێتە هۆی ئاڵۆزی دیمەنی سیاسی و حکومی، چونکە ئەو لێدوانانە بنیاتنەر نین و زیان بە دۆخی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەگەیەنن و لەگەڵ سیاسەتی حکومەت و ڕێباز و ئەو بەرنامەی نیشتمانییەدا ناگونجێت، کە تێیدا پابەند بووە لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان لە سەرانسەری عێراق بەبێ جیاوازی.
 یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەتی فیدراڵی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە سەرانسەری عێراق و جیاوازی ناکات لەنێوان هاووڵاتیانیدا، هەروەها کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو هێرشەی ئەم دواییە کردۆتەوە بۆئاشکراکردنی چۆنییەتی ئەنجامدانی و ئەم جۆرە لێدوانانە ڕێڕەوی ئەو لێکۆڵینەوانە ئاڵۆزتر دەکات کە بە لایەنەکانی ئاسایشی فیدراڵی سپێردراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.
لەسەر بنەمای ئەرک و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی، حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی نوێ دەکاتەوە لە ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەی کە هەر خاکێکی عێراق دەکاتە ئامانج، جا چی لە هەرێم بێت یان لە پارێزگاکانی دیکە، هەروەها جەخت لەبەردەوامبوونی دەکاتەوە لە ڕاونانی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون بە مەبەستی ڕادەستکردنیان بە دەسەڵاتی دادوەری بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
وتەبێژی حکومەت
باسم عەوادی
31ی کانوونی یەکەمی 2023
کامەران کەریم