زایەڵە - گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند: بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی هاتنی گەشتیاران و ئامادەکاری تیمەکانی گەشتوگوزار بە بۆنەی ساڵی تازەی ۲۰۲٤ ، ئەمڕۆ شەممە ۲۰۲۳/۱۲/۳۱ (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی سەردانی بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی کرد .
لەو بەسەرکردنەوەیەیی بەڕێوەبەری گشتی هاوڕێ لەگەڵ موقەدەم (ئارام مظفر) بەڕێوەبەری هەردوو بازگەی تاسڵوجە و کەڵوانان و هەروەها ( ئارام ڕەحیم )ووتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی لە نزیکەوە لە گەڵ گەشتیارانی هاتووی شاری سلێمانی کۆبووەوە ، هاوکاری و هەماهەنگی تەواویان بۆ میوانانی شارەکە دووپاتکردوە کە ژمارەیەکی بەرچاوی لەخۆ گرتبوو .
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری گشتی سەردانی سەنتەری زانیاری گەشتوگوزاری سلێمانی کرد کە لە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە چەن ڕۆژێکە لە ڕێگەی ستافێکی تایبەتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە خزمەت بە گەشتیاران دەکەن .
کامەران کەریم