زایەڵە - لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: سلێمانی بە ئارامترین شێوە شەوی سەری ساڵی بەڕێکرد و ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابوو بە سەرکەتووانە جێبەجێکرا.
سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:ئەو پلانە ئەمنییەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە دانرابوو بۆ شەوی سەری ساڵ بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا و هیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی گەورە رووینەداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سێ حاڵەتی شەڕکردنی گەنجان هەبووە، ئەوانیش دووانیان سکاڵایان نەبووە، تەنها یەکێکیان سکاڵای تۆمارکردووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە، هیچ حاڵەتێکی تەقەکردن یان کوشتن یان دزی یان تاوانی گەورە تۆمارنەکراوە.
ئاشکراشێکرد: لەگەڵ ئەوەی سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان خەڵک و گەشتیارێکی زۆری لێبوو، بەڵام دەتوانین بڵێین سلێمانی ئارامترین شەوی بەڕێکرد.
کامەران کەریم