زایەڵە - ئەمڕۆ سێ شەممە جارێكی دیكە بە درۆن هێرشكرایەوە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و تا ئێستا هەواڵەكە لەلایەن لایەنە فەرمیەكانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەرێگەی درۆنەوە هێرشكرایەوە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و سیستمی بەرپەرچدانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە تەقاندییەوە.

جێگەی باسە پێشتریش چەندینجار فڕۆكەخانەی هەولێر كراوەتە ئامانج و لەو بارەیەشەوە دەزگای دژە تیرۆر رایگەیاند: هێرشەكانی سەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەنێو فڕۆكەخانەكانی هەولێرو هەریر بەزۆری لەلایەن گروپێك بەناوی موقاوەمەی ئیسلامی ئەنجام دەدرێت.

کامەران کەریم