زایەڵە - شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:  زستانێکی سەختو زۆر سارد بەڕێوەیە و چەندین شەپۆلی بەفر و بارانی باش و سەرماوی سۆڵەی توند بەڕێگاوەن.

 راشیگەیاندووە:  بەپێی ئەو لێکدانەوانەی کە کردوویەتی زستانی ئەمساڵی 2024 یەکێك دەبێت لە زستانە زۆر ساردەکان و سەخت دەبێت.

ئەو شارەزایە نوسیویشیەتی:  بوونی ڕەشەبای چالاکو ناو بەناوەکانی وەرزی هاوین بە تایبەتی کۆتاییەکانی مانگی شەش و مانگی حەوت و هەشت نیشانەی بوونی شەختە و بەستن و سەرمای توندە بۆ ناو وەرزی زستان و بوونی بای شەماڵ و ناوبەناو بەشێك لە ڕۆژەکان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەولاوە و بوونی باران لەناو وەرزی هاویندا و زۆر بوونی لەناوچە جیاجیاکان بە شێوەی ئاست بەرز لەچاو چەندین هاوینی ڕابردوو و وە زۆر بوونی بەڕێژەیەکی ئاست بەرز لە ئاستی ئاساییەکان ئاماژەن بۆ بوونی چەندین شەپۆلی دابارین باران و بەفر و تەرزەی باش بۆ ناو وەرزی زستان.

ئاماژەی بەوەشداوە:مانگی یەک و دوو زۆر سارد دەبێت و لەم مەودایەدا ئەگەری بەفر بارین بە گشتی بۆ ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوی و سەنتەرەکانیان کراوەیە ئەگەری زۆره بەفر بارین دەشتایەکانی هەولێر و موسڵ و کەرکوک و گەرمیانیش بگرێتەوە سپی پۆشیش بن. هەروەها مانگی سێ و چواریش ساردە و ئەگەری بەفر بارین بۆ کوێستانەکان هەیە و وەرزی بەهاریش زۆر باش دەبێت لەڕووی دابارینەوە.

کامەران کەریم