زایەڵە - ئیبراهیم جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە توانیویەتی دەست بەسەر 450 بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بگرێت.
وتیشی: لە رێگای لیژنە شارەزاکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان، راپۆرتی لێکۆڵینەوە لەسەر ساختەکاری تەواوکراوە و بڕیاریان لەسەرداوە، لە ئێستا گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ساختەکاران گیراوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت ئەم دیاردەیە کە کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی وڵات کردووە کەمبکرێتەوە، لەپێناو گرنگی پاراستنی بڕوانامەی ئەکادیمی و پێگەی کۆمەڵایەتی.
کامەران کەریم