زایەڵە - دکتۆر نیهاد خالید مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: داواکاری مامۆستایان زۆرسادەیە،تەنانەت ئەگەر هەر بۆ ڕەمزیش بێت و تەنها یەک دوو داواکاری مامۆستایان جێبەجێ بکرێت، پێم وایە زۆربەی مامۆستایان دەچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.بەڵام پارتی عینادی ئەکات و بەلوژیکی هەرچی بکەیت هەر ئەبێت قسەی من بچێتە سەرئامادە نیە بچێتە ژێر باری هێچ داواکاریەکی مامۆستایان و فەرمانبەران، بەمەش دوو ئامانج ئەپێکێت: یەکەم، کوشتنی هەر ئیرادەیەک لەئێستا یان داهاتوو بیانەوێت داوای مافی خۆیان بکەن لەزۆنی سەوزبێت یان زەرد. دوەمیش، ئیحراجی زیاتر دروست بکات بۆ دەسەڵاتی زۆنی سەوزو بیخاتە بەردەم بەر  بەرپرسیارەتی خەڵکی ناڕازی سنوری سلێمانی.

وتیشی:  هەرچی یەکێتی و وەزیرەکانی گۆڕانیشە کە ئیداری و سیاسی دەسەڵاتی ئەم سنورەیان بەدەستە، ماوەیەکە فێری سیاسەتی خۆگێل کردن و ڕاکردن لەبەرپرسیارەتی و خۆخستنەڕیزی خەڵکی ناڕازی و شەنکردن بەئاوازی لەهەرکوێوە بای بێت، ئەم سنورە دەبەن بەڕێوە ئەمە بەدیوە دیارەکەی بەدیوە شاراوەکەشی خەریکی گیرفان پڕکردن و بزنس و دابەش کردنی داهاتی گومرگ و مۆنۆپۆڵکردنی وەبەرهێنانی زەوی و ئاسمانی ئەم سنورە، بەمەش دەیانەوێت پێشبڕکێی گیرفانسازی ئەکەن لەگەڵ یەکتر.لەکۆتایی دا

بایکۆت ڕوزەردی و ئابڕوچونێکە بەنێوچەوانی یەکێتی و گۆڕان کەهیچ هەڵوێستێکیان نیە لەئاستی عینادی پارتی و کابینەکەی مەسرور بارزانی.بایکۆت شکاندنیش، وانەیەکی زۆر خراپی مامۆستایان ئەبێت بۆ قوتابیانی ئەمڕۆو نەوەی داهاتوو.چارەسەریش، تەنها ئەوەیە کەس و کاری قوتابیان بچنە ڕیزی مامۆستایانی ناڕازی و شەقام پڕکەن لەدەنگی ناڕازی  پڕۆتستۆی هەڵوێستی یەکێتی و گۆڕان بکەن.

کامەران کەریم