زایەڵە - نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی ڕایگەیاند:چاوەڕوان دەکرێت هەتا یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە حکومەتی عیراق مانگانە بڕێک پارە بۆ حکومەتی هەرێم بنێرێت.بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا یاسای بودجە بێتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بکرێت.چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای مانگی 2 دا یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، لەو ماوەیەش کە هەمواری یاساکە پێویستی پێیەتی چاوەڕواندەکرێت حکومەتی عیراق قەرز بۆ هەرێم بنێرێت.

وتیسی: ئەوەی بەلای ئێمەی پەرلەمانتارانی کوردەوە گرنگە جیاکردنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لە ئیلتزاماتەکانی حکومەتی هەرێم و وەک فەرمانبەرانی عیراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.پێویستە مووچەی فەرمانبەران جیابکرێتەوە لە خەرجییەکانی دیکە، لە ئێستاشدا بۆچونێک هەیە کەدەیانەوێت مووچەی فەرمانبەرانی هەموو عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بخرێتە چوارچێوەی خەرجی (حاکیمە)، بەڵام ئەم پێشنیارە.

ڕونیشیکردەوە: دەقێکی جێگیر نییە کەهەردوو حکومەت لەسەری رێککەوتبن، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.ماددەی 11 بەتایبەت و هەموو ئەو ماددانەی تر کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە خاڵی داواکاری حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیشە، بۆ هەموارکردنەوە.ماددەی 11 کەلەساڵی 2015 ەوە خراوەتە ناو یاسای بودجەوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستۆتەوە بە پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم.بەستنەوەی پشکی هەرێم بە خەرجی کردارییەوە، زیاتر روویەکی سیاسی هەیە و پێویستە ئەو ماددەیە هەموار بکرێتەوە.پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق لەبارەی چۆنییەتی هەمواری ماددەکان رێکبکەون، کەلە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم و رەزامەندی حوکمەتی عیراقی هەبێت.

کامەران کەریم