زایەڵە - مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی بۆ هێرشه‌كه‌ی شاری كرمانی كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-01-2024، ئاژانسەکانی ئێران رایانگەیاند، بە هۆی دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک مەزارگەی قاسم سولەیمانی، لە شاری کرمانی ئەو وڵاتە، لانیکەم 103 کەس کوژراون و زیاتر لە 188 کەسیش بریندار بوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:
سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.