زایەڵە - بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بە پەلەی بڵاوکردەوە سەبارەت بەکارەساتی شاری کرمان.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند:بەتوندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم.بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین.
ڕونیشیکردەوە: ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆرووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین.
هێمای بەوەشکرد:یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کامەران کەریم