زایەڵە - ئەمڕۆ چوارشەممە  مامۆستایانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایانکرد، وەك مامۆستایانی ناڕازی هەموو دەنگۆیەكی چەواشەكارانەی دەسەڵات ڕەت دەكەینەوە و پێداگریی لەكۆتا یاداشتی خۆمان دەكەینەوە كە ئاڕاستەی ڕای گشتیی و دەسەڵاتمان كردووە.
دەشڵێن: بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر داواكارییەكانمان ناكەین و بایكۆت و ناڕەزایەتییەكان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بەئامانج.
راگەیەنراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی لە هەڵەبجە وەک وەڵامێکە بۆ عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، کە وتبووی : لەم سێ چوار رۆژەدا پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی یەکلایی دەکەینەوە و کاتی خوێندن درێژدەکەینەوە و بابەتی خوێندنیش کەمدەکەینەوە.
کامەران کەریم