زایەڵە - لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی چەمچەماڵی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ دزییان لێكراوە و پارەیان لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە گیرفانی هاوڵاتیانی بڕیبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەی دزراودا .
لەئێستادا تۆمەتبار ( ش ، ع ، ب لەدایكبووی 1969 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە پێنج تاوانی دزیكردندا .
کامەران کەریم