زایەڵە - پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەداراییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، سەردانی بەغداد دەکات. 

ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەردانەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر یاسای نەوت و غاز و ھەمواری یاسایی بودجە و دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی یەکجارەکی بۆ بابەتی مووچە و چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.

کامەران کەریم