زایەڵە - نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاویکردەوە: کە جەخت دەکەنەوە لە هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی خۆمان بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی پاساوەکانی بوونیان کۆتایی هات.
نووسینگەکە لە راگەیەنراوێک بڵاویکردەوە: ئێمە لە پرۆسەی دیاریکردنی بەرواری دەستپێکردنی دیالۆگداین لە ڕێگەی ئەو لیژنە دوو قۆڵییەوە، کە پێکهێنراوە بۆ دیاریکردنی ڕێکارەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بوونیان، ئەمەش پابەندبوونێکە و حکومەت لێی پاشگەز نابێتەوە، هەروەها هیچ پشتگوێخستنێک ناکرێت لە بابەتی تەواوکردنی سەروەریی نیشتمانی لەسەر خاک و ئاو و ئاسمانی عێراقدا.
هەروەها رایگەیاندووە: دڵسۆزی ڕاستەقینە و ڕێزگرتن لە خوێن و قوربانیدانی شەهیدان پێویستی بەوەیە هەموومان ڕێز لە دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانی بگرین.
ئەمە لەکاتێکدایە پێنج شەممەى رابردوو سوپاى ئەمریکا هێرشى کردە سەر بارەگاى لیواى 12ى حەشدى شەعبى لە بەغداد و بەهۆیەوە دوو سەرکردەى بزووتنەوەى نوجەبا کوژران، کە ئەمەش کاردانەوەى لێکەوتەوە.
کامەران کەریم