زایەڵە - رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریدا له‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌: "زۆر به‌ ساده‌یی بووه‌ته‌ شوێنێك به‌ كه‌ڵكی نیشته‌جێبوون نایه‌ت"، ئه‌مه‌ دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 و وه‌ڵامه‌ توونده‌كه‌ی ئیسرائیل دێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چڕ بۆردومانی غه‌ززه‌ ده‌كات و بووه‌ته‌ هۆی وێرانكردنی.

مارتن گریفیتس رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "دوای سێ مانگ له‌ هێرشه‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، غه‌ززه‌ بووه‌ شوێنی مه‌رگ و نائومێدی و دانیشتوانه‌كه‌ی، دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌، رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌".

وتیشی‌: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌، هه‌مو لایه‌نه‌كان، ئه‌ركه‌كانیان به‌ گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌وانه‌ش پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان".

مارتن له‌سه‌ر وته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و رایگه‌یاند كه‌ "داوای ده‌ستبه‌جێ كۆتاییهێنان به‌ ململانێكان ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نها له‌ پێناو دانیشتوانی غه‌ززه‌ و دراوسێكانی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، به‌ڵكو له‌ پێناو نه‌وه‌كانی ئاینده‌ كه‌ هه‌رگیز 90رۆژ له‌ دۆزه‌خ و هێرش بۆ سه‌ر پرنسیپه‌ مرۆییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌بیرناكه‌ن".