زایەڵە - پەروەردەی سەیدسادق ڕایگەیاند: لە سی و دووەمین ساڵیادی ڕەقبوونەوەی چنار و هێمن، قائیمقامی قەزای سەیدسادق بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەکەمان و سەرپەرشتیار یەکەمی پەروەردەیی و چەند فەرمانبەرێکی دیوانی پەروەردەو ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سنوری قەزای سیدصادق، تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی چنارو هێمنی ڕەمزی خوێندنی سنورەکەمان دانا.
ساڵانه لە ساڵڕۆژی مەرگەساتی رەقبوونەوەی ئهو دوو پهپولهیهدا مەڕاسیمی تایبەت بەو یادە ڕێکدەخرێت، ئەمڕۆ (٢٠٢٤/١/٧) لە ساڵیادی مەرگەساتی چنارو هێمن، جیاواز لە ساڵانی پێشوو، قائمقامیەتی قەزای سیدصادق و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سیدصادق و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سنورەکە بە هاوکاری قائمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ و هاوڵاتیان و کەس وکاری چنار و هێمن، مەڕاسیمەکە لەسەر گۆڕی ئەو دوو پەپوولەیە لەزێدی خۆیان بەڕێوەچوو، تاجەگوڵینەی وەفا و ڕێز بۆ ڕۆحی پاک و جەستەی بەستوویان دانراو هاوخەمییان بۆ خانەوادە بەڕێزەکەیان دەربڕی.
کامەران کەریم