زایەڵە - دوای ئەوەی ئەمرۆ ژمارەیەك لە خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەكانی هەولێر گردبونەوە و نارەزایەتیان بەرامبەر بریاری هەرزانكردنی نرخی نان دەربڕی ، بڕیاردرا هاوكاری خاوەن نانەواخانەكان بكرێت و داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت .
دلاوەر موحسین، سەرۆكی ئەنجومەنی سەمونخانەكان و نانەواخانەكانی هەولێر رایگەیاند: لەگەڵ قائیمقامی هەولێر و بەرێوبەری بازرگانی هەرێم كۆبوونەتەوە و لەكۆبوونەوەكدا بڕیارداوە لە بەرامبەر هەرزانكردنی نرخی ناندا ، نرخی ئارد و غاز بە رێژەی %50 بۆ نانەواخانەكان كەمبكرێتەوە و لە كارەباش بەهەمان شێوە هاوكارییان بكرێت.
دەشڵێت: لیژنەیەك دروستكراوە كە لەمرۆوە دەست بەكار دەبێت و رۆژانە لە رێگای لیژنەكانەوە ئارد و غاز بەسەر نانەواخانەو سەموونخانەكان بەگوێرەی ئەو رێكەوتنەی كراوە دابەش دەكرێت.
کامەران کەریم