زایەڵە - پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: پشتیوانی تەواوی مافە رەواکانی مووچەخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: وەڵامی داواکاری مامۆستایان لە سلێمانی نییە و داواکاری مامۆستایان لە هەولێر و بەغداد دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام راگرتنی پڕۆسەی خوێندن زیانی هەبووە لەسەر شارەکە.
پارێزگاری سلێمانی داواش لە کەسوکاری خوێندکاران دەکات: لە سبەینێوە منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ خوێندن و پڕۆسەی خوێندن لە شاری سلێمانی دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەم وەرزەی خویندن بەفیڕۆ نەچێت، چونکە قەرەبوو ناکرێتەوە و دەشڵێت، پڕۆگرامەکانی خوێندن دەستکاری دەکرێت و بەشێکی کەم دەکرێتەوە.
کامەران کەریم