زایەڵە - فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند جگە لە بە ئامانجگرتنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر، گروپی ناسراوە بە مقاوەمەی ئیسلامی هیچ هێرشێکی درۆنی ئاڕاستەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نەکردووە، چونکە ئامانجی میلیشیاکە " تەنها هێزەکانی هاوپەیمانانە."
عەبدولڕەحمان جەزائیری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە ڕایگەیاند، "من بەرپرسیارم بەرامبەر ئەم قسەیەی کە دەیکەم، کوردستان وەک تەواوی ناوچەکانی عێراق بۆ ئێمە وەکو یەکە و بە یەک چاو تەماشایان دەکەین و خەڵکی ئەوێمان خۆش دەەوێت و ئامانج هێرشکردن نییە بۆ سەر هیچ دامودەزگایەک، بەڵکو ئامانجەکە تەنها هێزەکانی هاوپەیمانانە لە فڕۆکەخانەی هەریر لە سنووری هەولێر."
عەبدولڕەحمان جەزائیری وتیشی: "چاوەڕوانی سەرۆک وەزیرانی عێراقین کە هەنگاوی کردەی بنێت بۆ ئەوەی بە زویی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نەمێنن، چونکە ڕێکەوتنیان لەگەڵ عێراقدا پێشێلکردووە."
ناوبراو ڕاشیگەیاند؛ " هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کە ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و کاتێک بۆ هێزەکانی ئەمەریکا دیاریبکرێت."
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی لە ئەگەری مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هەڕەشەی کرد بەوەی "ڕێگای تر دەگیرینە بەر."