زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیەنێت:  لە هەمواری یاسای بودجە ئەگەر هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق پابەند بكرێن كە مانگانە مووچەی مووچەخۆران لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت، ئەوا كۆتایی بە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دێت.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: پێشتر چەند لایەنێك تێبینییان هەبوو لەسەر یاسای بودجە و بۆ هەرێمی كوردستانیش دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی كێشەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستكردووە و لیژنەیەك لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێكهێندراوە كە گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە.
وتیشی:  تا ئەو كاتەی كێشەكە چارەسەردەكرێت هەرێمی كوردستان داوای قەرز بۆ مووچە لە بەغداد دەكات، بەڵام وەرگرتنی قەرز كێشەكە چارەسەر ناكات و دەبێت لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەدا هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق پابەندبكرێن كە مانگانە مووچەی مووچەخۆران لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت ئەو كات كۆتایی بە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دێت.
کامەران کەریم