زایەڵە - وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت: دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیارانی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان دەڕەخسێندرێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە دیراسەكردن هەیە.
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گفتوگۆداین و هەوڵدەدرێت زۆرترین دەرفەت بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بڕەخسێنێن.
راشیگەیاند: لە ئەنجومەنی وەزارەت دیراسەی ئەو بابەتە دەكرێت كە بتوانرێت زۆرترین دەرفەت بە خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدرێت.
کامەران کەریم