زایەڵە - وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن سه‌ركۆنه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی نادادپه‌روه‌رانه‌ن و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به توندی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته سه‌ركۆنه ده‌كات.
كه‌نعانی راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه نادادپه‌روه‌رانه‌ن و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تین.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.