زایەڵە - به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فروباران بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌فرێكی زۆر له شاره‌دێی‌ حاجی ئۆمه‌ران باریووه‌ و دڵنیاییش له‌باره‌ی جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌درێت.
 
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌فرێكی زۆر له‌ شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران باریووه‌.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی ته‌مه‌رچینی ئێران به‌رده‌وامه‌.
 
پێشتریش بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاندبوو، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش بەفردەبارێت، پلەی گەرما دادەبەزێت.