زایەڵە ـــ 7 شاخەوانی ئێرانی هەستان بە ئامانجی سەرکەفتن بەسەر شاخی (ڕندۆلە) لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە 5 کەسیان بەر هەرس کەوتوون و 2 کەسی دیکەیان بە زیندوویی ماونەتەوە.
حەمیدی مەحبووبی بەرپرسی گشتی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ئەزەربایجانی ڕۆژئاوا گوتی: تیپی فریاگوزاری و ڕزگاری مانگی سووری شاری شنۆ بۆ ڕزگارکردنی ئەون چەن شاخەوانە نێردراون بۆ بەرزاییەکانی شاخی ڕندۆڵە.
ناوبراو وتیشی: پێنج تیپی فریاکەوتنی کێفسانی مانگی سوور لە هەمان شوێنی ونبوونی شاخەوانەکاندا، ئێستا بوونیان هەیە. بەڵام هیچ کەسیان نەدۆزیوەتەوە.
ئەوانەی کە تووشی ئەو کارەساتە بوون ئەندامی شاخەوانی کاویانی نەغەدەن و بەر هەرەس کەوتوون.
کەژاڵ حەمیدی